وتەبێژی كۆمیسیۆن بۆ SNNهەر دەنگەدەرێك ئەم كارانە بكات كارتی دەنگدانەی بە پووچەڵ هەماردەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەر دەنگدەرێك چوار هەڵە هەیە بیانكات لەكاتی دەنگدانی گشتی یان تایبەت، ئەوا دەنگەكەی هەژمار ناكرێت و كارتەكەشی بە پووچەڵ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی دەنگدان كە وابڕیارە لە 20/10/2024 بەڕێوە بچێت، هەر دەنگدەرێک لەناو كابینەی دەنگداندا هەستێت بە دیاریكردنی زیاتر لە لایەنێكی سیاسی یان هاوپەیمانییەك یاخود بەربژێرێكی تاك ئەوە دەنگەكەی هەژمار ناكرێت و كارتی دەنگدانەكەی بە پوچەڵ هەژمار دەكرێت بۆیە دەبێت دەنگدەر تەنها یەك لیست یان هاوپەیمانی و یاخود بەربژێری تاك هەڵبژێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر دەنگدەرێكیش نیشانە بدات لە ژمارەیەك كە لەو لیستەی دیاریكردووە بوونی نەبێت ئەوا ئەویش بە پووچەڵ هەژمار دەكرێت، واتە دەبێت ژمارەی ئەو كاندیدە دیاری بكات كە لەناو هاوپەیمانی یان لیستی حزبەكەدا بوونی هەیە.
وتەبیژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەو پێنووسەی كە لەناو كابینەی دەنگدان هەیە هەر دەنگدەرێك هەر جۆرە پێنوسێكی دیكە بەكار بهێنێت لەكاتی دەنگدان ئەوە دەنگەكەی هەژمار ناكرێت، هاوكات ئەگەر دەنگدەرێكیش هیچ كاندید و لایەنێكی هەڵنەبژارد و كارتی دەنگدانەكەی بە سپێتی خستە سندوقی دەنگدان، ئەو دەنگەش بە پووچەڵ هەژمار دەكرێت.
هاوکات، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی کۆمیسیۆی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو تەواو جیاوازتر دەبێت و رێژەی ساختەکاریدا تیایدا بە تەواوی سفر دەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









