توركیا لەناو خاكی هەرێم دەستی بە دروستكردنی ڕێگای سەربازی كردووە

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی داگیركارییەكانی توركا لە خاكی هەرێمی كوردستان بەهاوكاری هێزێكی سیاسی باڵادەستی ئەو سنورە، لە سنوری قەزای ئامێدی توركیا دەستیكردووە بە دروستكردنی ڕێگای سەربازی، ئەوەش لە پێناو زیاتر لەشكركێشی سوپای توركیا بۆناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان.
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی بە SNNی ڕاگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێكە سوپای توركیا دەستیكردووە بە دروستكردنی ڕێگەیەكی سەربازیی تایبەت هێنانی هێزی سەربازی زیاتر بۆناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان، بەجۆرێك ئەو ڕێگا سەربازییەی توركیا سەرقاڵی دروستكردنیەتی دەكەوێتە دەڤەری نهێلی لە سنوری قەزای ئامێدی.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلانی سوپای توركیا لە دروستكردنی ڕێگەی سەربازیی بەجۆرێكە كە لە(گرێ بەهار)ەوە دەستپێدەكات و ڕێگاكە بەپشتی گوندی (گوهەرزێ)دا تێپەڕدەبێت و بەتۆڕێكی ڕێگاوبان بەبارەگاكانی سوپای توركیا لەگوندەكانی (سەرگەلێ و سگیرێ)دا دەبەسترێتەوە و دەبێتە پشتێنەیەكی سەلامی بۆ سوپای توركیا و هاوكات هێنانی سەربازی زیاتری دیكە بۆ سنورەكە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبەرپرسانی ئیداری و ئەمنی سنورەكە كە سەر بە حكومەتی هەرێمن هیچ هەڵوێستیكیان لەسەر ئەو كارەی سوپای توركیا نەبووە و بەڵكوو ئاسانكاریشیان بۆ توركیا كردووە بۆ دروستكردنی ئەو ڕێگا سەربازییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
4كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









