بڕی ئەو پارەیە دیاریكرا كە وەك مینحە دەدرێت بەمامۆستایانی ئاینی خۆبەخش

مامۆستایانی ئاینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە بڕینەوەی مینحەیەكی مانگانە بەو مامۆستا ئاینیانەی كە وەك خۆبەخش لە مزگەوتەكان وتار دەدەن و بەرنوێژی دەكەن، بەنوسراوێكی فەرمی وەزارەتی دارایی بڕی 250 هەزار دینار وەك مینحەی مانگانە بۆ مامۆستایانی ئاینی دیاریكرا.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە دابەشكردنی هاوكاری مانگانە بە شێوەی مینحە بەسەر ئەو مامۆستا ئاینیانەی كە لە مزگەوتەكان بەشێوەی خۆبەخش خزمەت دەكەن، لەم مانگەوە بڕی ئەو هاوكارییەیان بەسەردا دابەشدەكرێت كە بڕەكەی 250 هەزار دینارە بۆ هەر مامۆستایەكی خۆبەخش.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرجی پێدانی ئەو بڕە هاوكارییە ئەوەیە كە ئەو مامۆستا ئاینیانەی ئەو مینحەیان پێدەدرێت پێویستە ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شاروشارۆچكەكان تۆماركرابێت و لەلایەن ئەوقافەوە ڕێگەپێدانیان بۆ كرابێت و لە وتاردان یاخود پێشنوێژی مزگەوتەكان هاوكات هیچ مووچەی دیكەیان نەبێت ، بۆیە هەر مامۆستایەك ڕێگەپێدانی بۆ نەكرابێت هاوكاریەكە نایگرێتەوە.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو مینحەیە بە مامۆستایانی ئاینی كە ژمارەیان هەزار و 500 مامۆستای ئاینییە، لە 1/9/2024 تا 31/12/2024 بەردەوام دەبێت هەوڵیش دەدەین كە لە ساڵی نوێ لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەناو پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی جێیان بكرێتەوە.

بڕیاری پێدانی مینحەی مامۆستایانی ئاینی
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









