وتەبێژی كۆمیسیۆن بۆ SNN: لەڕۆژی دەنگدانی تایبەت كارتی دەنگدان نادرێتەوە بە هێزە ئەمنییەكان
دەنگدان
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەڕۆژی دەنگدانی تایبەت دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان دەنگ دەدەن، كارتی دەنگدانەكەیان لێوەردەگیرێتەوە و تا دوای هەڵبژاردنی گشتی كارتەكانیان پێنادرێتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی خولی شەشەمی پەرلەمان كە لە 20/10/2024 بەڕێوە دەچێت و هاوكات دەنگدانی تایبەتیش لە 18/10 بەڕێوەدەچێت، بڕیارمانداوە كە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت كە هێزە ئەمنییەكان دەنگدەدەن كارتی دەنگدانەكانیان لێوەر بگیرێت دوای ئەوەی دەنگەكانی خۆیان دەدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێوشوێنە بۆ ئەوەیە كە ئەو هێزە ئەمنیانەی كە لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت دەنگدەدەن، نەتوانن لەڕۆژی دەنگدانی گشتیش دەنگ بدەن، چونكە لە ڕۆژی دەنگدان هەر دەنگدەرێك كارتی دەنگدانی پێنەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، ئێمە كارتی دەنگدان لە هێزە ئەمنییەكان وەردەگرینەوە لەڕۆژی دەنگدانی تایبەت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵەبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای كۆتایی هاتنی دەنگدانی گشتی دواتر بەبڕیارێكی ئەنجومەنی كۆمیسیاران ڕۆژێك دیاریدەكرێت بۆ پێدانەوەی كارتی دەنگدان بەو هێزە ئەمنییانەی كە لەڕۆژی دەنگدانی تایبەت كارتی دەنگدانەكانیان لێوەرگیراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









