دوای زیاتر لە چوار ساڵ ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشکەش دەکات

عەلی خامنەیی
SNN
دوای زیاتر لە چوار ساڵ بڕیارە ئەمڕۆ خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ یەکەمجار وتاری هەینی پێشکەش بکات، وتارەکەشی سەبارەت بە هێرشی وڵاتەکەی دەبێت بۆ سەر ئیسرائیل.
ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان و عەباس نیلفروشان، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران بەڕێوەدەچێت کە 27ی ئەیلول لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژران.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لە میانی مەراسیمەکەدا و لە کاتی نوێژی هەینیدا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتارێك پێشکەش دەکات، پێشبینی دەکرێت ڕێبەری باڵای ئێران لە وتارەکەیدا باس لە دواین پەرەسەندن و گرژییەکانی ئێران و ناوچەکە بکات.
لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵدا، ئەوە یەکەمین جارە خامنەیی وتاری ھەینی پێشکەش بکات، دوایین جار کە وتاری پێشکەش کرد لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020دا بوو، چەند رۆژێک پێشتر قاسم سولەیمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژرا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









