چارەنوسی جێگرەوەی نەسروڵڵا نادیارە کە بەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل پێگەکەی بۆردوومانکرد

بۆردومانکردنی پێگەکانی حزبوڵڵا
SNN
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل بە چری شوێنی هاشم سەفیەدین کە بە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵڵا دادەنرێت بۆردومانکرد، بۆردومانکردنەکەیان لە کاتێکدایە هاشم لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێکی حزبوڵڵا لە ژێرزەوی لە کۆبوونەوەدابوون، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە
میدیاکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ھاشم سەفیەدین کە بڕیاربوو ببێتە جێگرەوەی حەسەن نەسروڵا، لەکاتی کۆبوونەوەیەکیدا لەناو بارەگایەکی نھێنی حزبوڵا کە دەیان مەتر لە ژێر زەویدا بووە، لەلایەن ئیسرائیلیەوە کراونەتە ئامانج و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
میدیا عەرەبییەکانیش ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانکردنی ئەو شوێنەی هاشم تێیدا کۆبووەوەتەوە بڵاوکردووەتەوە، کە چۆن ئاگر لە ژێرزەوییەکەوە دەردەچێت و تەواوی ئەو شوێنە وێران دەکات، هاوکات تا ئێستاش حزبوڵڵا بە فەرمی مردنی ئەو سەرکردەیەی رانەگەیاندووە.
Islamic Republic of Iran state media has released this CCTV footage that it says is of the Israeli airstrike that killed Hassan Nasrallah. pic.twitter.com/W9cvTgpjoZ
— Yashar Ali 🐘 (@yashar) October 3, 2024
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









