دوای چوار ساڵ خامنەیی وتارێکی لە ژێر ناوی “رێزلێنان لە حەسەن نەسروڵڵا” پێشکەشکرد

دیمەنی وتاردانی خامنەیی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا
SNN
دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران وتارێکی بە ناونیشانی “رێزلێنان لە حەسەن نەسروڵڵا” بۆ هەزاران نوێژخوێنی مزگەوتی گەورەی “ئیمام خومەینی” خوێندەوە.
ئەمڕۆ هەینی 4ی تشرینی یەکەم، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا لە نێو هەزاران نوێژخوێن کە بە زمانی عەرەبی و فارسی قسەیکردووە رایگەیاند، دوژمنی گەلانی ئێران هەمان ئەو دوژمنەیە گەلی فەڵەستین، عێراق، میسر، یەمەن و سوریا هەیانە، دوژمنان دەیانەوێت لە ئێستا جەنگی دەرونیی و ئابووریی بەرامبەر موسڵمانان بەکاربهێنن.
سەبارەت بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل وتوویەتی”ئێران، عێراق، فەڵەستین یەک دوژمنیان هەیە، کاری جوان و بەشکۆی سوپای ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل جوان و رێگە پێدرا و بووە، کارێک کە هێزە چەکدارەکان کردیان بەرامبەر ئسیرائیل کەمترین وەڵام بوو بۆ ئیسرائیل بەرامبەر هەموو ئەو تاوانانەى کە کردوونى”.
ئاماژەی بەوەکردووە، “کۆماری ئسیلامیی ئێران هەر ئەرکێکی بکەوێتە سەرشان بە هێزو تواناوە ئەنجامی دەدات و نە دوودڵ دەبین و نەگومانمان دەبێت، لە داهاتوودا ئەگەر پێویست بوو دیسانەوە لەو جۆرە هێرشانە دەکەینەوە”.
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەو بەشەی وتارەکەیدا کە بەزمانی عەرەبی پێشکەشیکردووە، وتوویەتی”ئێمە هەموو بریندارین ودڵتەنگین بە شەهیدبوونی خۆشەویستمان حەسەن نەسروڵڵا، دڵتەنگی کردووین بەڵام بێ ئومێدی نەکردووین، وەکو ئەو دڵتەنگییەی بۆ شەهیدکردنی حوسێن هەمانە، هیوامان بۆ دروست دەکات، هیمەتمان پێدەبەخشیت”.
لە درێژەی وتارەکەیدا رایگەیاند، “راستە نەسروڵا بە جەستە لە ناومان نەماوە، بەڵام رێبازەکەی و دەنگە راستگۆکەی لە ناومان هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە، شەهیدبوونی کاریگەرییەکەی زیاتر دەکات لە جیهان، لە خەبات و کاری خۆمان پێداگرمان دەکات”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









