لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینی لەم مانگەدا ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی، مووچەی بەشێك لە خانەنشینان بەراورد بە مانگی حەوت كەمتریان بۆ خەرجكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو لیستەی مانگی حەوت ئامادەكرابوو هەندێك هەڵەی تێدا بوو، بۆیە ئەو خانەنشینانەی مووچەی زیادیان وەرگرتبوو لێیان بڕاوە و ئەوانەشی كەمتریان وەرگرتووە لەمانگی 10 بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینی شارستانی مووچەی ژمارەیەك لە خانەنشینان كەمی كردووە بە راورد بەو مووچەیەی كە لەمانگی حەوت وەریان گرتبوو، ئەو كەمبوونەوەیەش دوو جۆر بووە، هەندێكیان 100 هەزار و هەندێكی دیكەشیان 500 هەزاریان كەمتر وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خانەنشینانەی كە لەم مانگەدا مووچەیان بە كەمكراوەیی وەرگرتووە، ئەوە مووچە تەواوەكەیە كە شایستەی خۆیانە وەریبگرن، چونكە پێشتر بەهۆی نەبوونی كات و خێرا ئامادەكردنی لیست هەندێك هەڵەكراوە لە ئامادەكردنی لیستەكاندا بەجۆرێك هەندێك خانەنشین لە مافی خۆیان زیاتریان وەرگرتووە و هەندێكی دیكەشیان لەمافی خۆیان كەمتریان بۆ خەرجكراوە.
وتەبێژەكەی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو خانەنشینانەی كە لە مافی خۆیان كەمتریان بۆ خەرجكراوە مافەكەیان دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام بۆ مانگی نۆ ناتوانن ئەو مافەیان وەربگرنەوە چونكە ئەو لیستەی بۆ مانگی نۆ ئامادەكراوە بەهەمان شێوەی ئەم لیستەی مانگی هەشتە، بەڵام بەدڵنیایی لەمانگی 10 لەگەڵ دابەشكردنی مووچە ئەو بڕەی كە لێیان بڕدراوە بۆیان دەگێڕدرێتەوە و مووچەكانیشیان زیاد دەكات، ئەوەش بەگوێرەی بڕوانامە و ساڵانی خزمەت گۆڕانكاری بەسەردا دێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









