تاكە كورسییەكەی كۆتای ژنان لە بازنەی هەڵەبجە چۆن یەكلایی دەبێتەوە

بانگەشەی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆی 100 كورسی پەرلەمان كە پێنج كورسییان بۆ كۆتایی پێكهاتەكان دیاركراون، بازنەی هەڵەبجە هیچ كورسییەكی كۆتای بۆ دانەنراوە، هاوكات لەكۆی 95 كورسی دەنگدانی گشتی سێ كورسی بۆدانراوە كە مەرجە یەكێك لەو سێ كورسییە بۆ كۆتای ژنان بێت، SNNیش شێوازی یەكیلای كردنەوەی ئەو كورسییە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، كورسی كۆتای ژنان لە بازنەی هەڵەبجە لە نێوان ئەو لیستانەدا یەكلایی دەكرێتەوە كە كورسی دەبەنەوە لە هەڵبژاردنەكەدا بە جۆرێك، ئەگەر لیستێك لە كورسییەك زیاتری بردەوە راستەوخۆ كورسییەكەی كۆتای ژنان لەو لیستەدا یەكلادەكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەر سێ لیست یەكی یەك كورسییان بردەوە، كورسییەكەی كۆتای ژنان لەو لیستەدا یەكلادەكرێتەوە كە ئەگەر ژنێك زۆرترین دەنگی بەدەست هێنابوو لەناو ئەو لیستەی بە كەمترین دەنگ كورسییەك دەباتەوە ئەوا ئەو ژنە كورسی كۆتای بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجە دەباتەوەو دەچێتە پەرلەمانی كوردستان.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە لە كۆمیسیۆن بە SNNدراون لەبازنەی هەڵەبجە 54 كاندید لە كێبڕكێدان بۆ بردنەوەی سێ كورسی پەرلەمان كە 44یان كاندیدی حیزبەكانن و 9 یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی و یەك كاندیدی سەربەخۆیش هەیە، هاوكات هەرلە بازنەی هەڵەبجە، 60 هەزارو 252 دەنگدەر هەیە كە 59 هەزارو 300یان دەنگدەری گشتی و 952یان دەنگدەری تایبەتن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









