گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی بەرمیلێک نەوتی گەیاندە سەر 78 دۆلار

SNN
بەھۆی رەوشی ناسەقامگیریی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە، نرخی نەوت لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا گەورەترین بەرزبوونەوەی لەماوەی ھەفتەیەکدا تۆمارکرد و نرخی ھەر بەرمیلێک بۆ سەروی 78 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی نەوت شەوی ھەینی لەکاتی داخستنی بۆرسەی جیھانی، بەڕێژەی لەسەدا 0,6 بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت کە پێوەرێکی جیھانییە بە 78 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوت بەگشتی لەماوەی ھەفتەی رابردوودا بە رێژەی نزیکەی %10 بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی ھەفتانەیە لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا.
بەپێی پێگەی بلۆمبێرگی ئابووری، وەبەرھێنەران ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئەگەری کەمبوونەوەی دابینکردنی نەوت کردووە لە ئەگەری فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش نرخی نەوتی بەرزکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









