پارتێکی هەرێمی كوردستان بەفەرمی پشتیوانییان بۆ لیستی 129 ی یەكێتی ڕاگەیاند

ملکۆ بازیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و پارتەكەمان بۆ لیستی ژمارە 129ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكەین، ئەوەش لە پێناو ئەوەی یەكێتی وەك هەمیشە بتوانێت درێژە بەكاروانی خزمەتگوزاری و ڕاستكردنەوەی ڕێرەوی حوكمڕانی بكات لە هەرێمی كوردستان.
ملكۆبازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەك پارتی سەوزی كوردستان بڕیارمانداوە كە لەم هەڵبژاردنەدا ببینە هاوپەیمانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پشتیوانی لە لیستی 129ی یەكێتی بكەین بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتەكەمان دەكەین لەڕۆژی هەڵبژاردن بەشداری دەنگدان بكەن و دەنگبدەن بە لیستی 129ی یەكێتی لەسەرجەم بازنەكانی هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەپارتی سەوزی كوردستان سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی بە كاندیدی پارتی سەوزی كوردستان دەزانین، بۆیەش ئەو بڕیارەمانداوە لە ڕابردوو ئێستاشدا بڕوای تەومان بەوەهەیە كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئەو حزبەیە كە دەتوانێت درێژە بە كاروانی ئاوەدانی و ڕاستكردنەوەی ڕێڕەوی حوكمڕانی بكات لە هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە پێناو پاراستنی ژینگە و سورشتی كوردستان كارەكانمان ڕاپەڕاندووە، دڵنیاین كە یەكێتی نشتیمانی كوردستانیش گرنگییەی زۆری بە ژینگە و سروشتی كوردستان داوە و لەماوەكانی ڕابردوودا چەندین هەڵمەت و كاری زۆرباشمان لە یەكێتی بینیوە بۆ پاراستنی ژینگەو سەوزكردنی كوردستان، بۆیە بە ئەرگكی سەرشانی خۆمانی دەزانین پاڵپشتی خۆمان بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی نشتیمانی كوردستان دووپاتبكەینەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









