هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكان دابەشدەكرێت و گۆڕانكاری بەسەر بڕی هاوكارییەكەدا هاتووە

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئاماژە بەوەدەكات ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی پێشمەرگە، بڕی ئەو هاوكارییەش دابەشدەكەن كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان مانگانە دەدرێتە لیوا هاوبەشەكان، ئەم مانگەش گۆڕانكاری بەسەر بڕی هاوكارییەكەدا دێت.
بەگوێرەی ئەوزانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە وابڕیاربوو كە ڕۆژی دووشممە هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام ئێمە پیشنیارمان كرد پێدانی ئەو هاوكارییە بخرێتە ڕۆژی سێشەممە بۆ ئەوەی لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو هاوكارییەش دابەشبكرێت و پێشمەرگەكان دووڕۆژ لەسەر یەك سەردانی بانك نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە بۆیە ڕۆژی سێ شەممە مووچە و هاوكاری پێكەوە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی ڕابردوو بڕی هاوكارییەكە 402 هەزار دینار بوو بۆ هەر پێشمەرگەیەك بەڵام بەهۆی ئەوەی قەوجی یەك لە لیوای یەك خراونەتە سەر لیواهاوبەشەكان و لەم مانگەشەوە ئەو هاوكارییە دەدرێتە ئەو پێشمەرگانە، بۆیە بەدڵنیایەوە بڕی هاوكارییەكە كەم دەكات و سبەینێش بەفەرمی لیستی هاوكارییەكانمان بەدەست دەگات دەردەكەوێت چ گۆڕانكاریەكی بەسەردا هاتووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە هێزەكانی هاوپەیمانان مانگانە بڕی 15 ملیۆن دۆلار وەك هاوكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی لیواهاوبەشەكان تەرخان دەكات و لەڕێگەی وەزارەتی دارایی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی بەسەر لیواهاوبەشەكاندا و ئەو بڕە پارەیەش تا ساڵی داهاتوو دابیندەكرێت و گۆڕانكاری بەسەردا نایەت و جیگیرە بۆیە هەتا ژمارەی لیواهاوبەشەكان زیاد بكات بڕی هاوكارییەكەشیان كەمدەكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









