بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە نیگەرانن لە بڕیارێكی مەسرور بارزانی بە بڕینی مینحەكانیان

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە بە بڕیارێكی سەرۆكی حكومەت ئەو بڕەپارەیەی كە وەك مینحەی مانگانە بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە دەدرا بڕدراوە كە بڕەكەی 400 هەزار دینار بوو، بەوتەی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەو پارەیەی وەریان دەگرت هەمووی بۆ كڕینی دەرمان و چارەسەری پزیشكی بەكاریاندەهێنا بەڵام سەرۆكی حكومەت ئەوەی پێڕەوا نەبینین.
نەسرین عەلی، یەكێك لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تائێستا هیچ یاسایەك نییە بۆ پاراستنی ماف و ئیمتیازاتەكانی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەمەش وایكردووە كە بەردەوام لە دۆخێكی خراپدابین، لەو چوارچێوەیەشدا بەناوی چاكسازییەوە ئەو بەركەوتوانەی مووچەی دیكەیان هەیە بڕی 400 هەزار دینارمان وەردەگرت وەك مینحەی مانگانە، بەبڕیارێكی سەرۆكی حكومەت ئەوەشیان لێبڕیوین بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەو مینحەیەی وەرمان دەگرت بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەكارمان دەهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بریندارانەی كە مینحەمان هەبوو ژمارەمان 339 برینداری چەكی كیمیاییە و پێشر مانگانە بڕی 400 هەزار دینارمان وەك مینحە وەردەگرت، بەڵام ئەوە بۆماوەی ساڵێك زیاترە بە بڕیارێكی حكومەتی هەرێم پێدانی ئەو مینحەیە بە بریندارانی چەكی كیمیایی ڕاگیراوە چەندین جاریش لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڵێنیان پێداوین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەڵام تەنها قسە بووە.
ئەو بریندارەی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو مینحەیەی ماوەی ساڵێكە ڕاگیراوە لەكاتێكدا بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام پێویستییان بەچارەسەر هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەیان برینداری دیكە پێویستییان بە چارەسەری بەپەلە هەیە پێویستە رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









