سێشەممە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان لەگەڵ مووچەی پێشمەرگە دابەشدەكرێت

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی سێشەممە هاوكاری هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان دابەشبكرێت كە بۆ ئەم مانگە بڕەكەی بۆ 407 هەزار دینارە و لەگەڵ مووچەی مانگی هەشتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیاربوو كە ڕۆژی دووشەممە بڕی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان خەرجبكرێت، بەڵام ئێمە پێشنیارمان كرد كە واباشتر بخرێتە ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت و پێویست نەكات پێشمەرگەكان دووجار سەردانی بانك بكەن بۆ وەرگرتنی مووچە و هاوكاری.
دەشڵێت:”بۆ ئەم مانگە بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان بریتییە لە بڕی 407 هەزار دینار، لە كاتێكدا لە مانگی ڕابردوو 402 هەزار دینار بوو هاوكات یەكەم مانگیش بڕی 435 هەزار دینار بوو، بۆیە ئەم بڕە هاوكارییە مانگانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت ئەوەش بەهۆی زیاد و كەمكردنی ژمارەی لیواهاوبەشەكان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان بریتییە لە بڕی 15 ملیۆن دیناری مانگانە، ئەو بڕە پارەیەش بە بێ جیاوازی بەسەر پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە لیواهاوبەشەكان دابەشدەكرێت و بڕیاریشە تاوەکو كۆتایی ساڵی داهاتوو پێدانی ئەو هاوكارییە بەردەوامی هەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









