مووچەی مانگی 9 کەی دابەشدەکرێت؟

0
409

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەمڕۆ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دێت، هاوكات حكومەتی هەرێم لەچاوەڕوانی ناردنی تەواوكاری مووچەی مانگی نۆیە و تا ئێستاش بۆ مانگی نۆ عێراق بڕی 928 ملیار دیناری ڕەوانە كردووە تا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان مووچەی مانگی نۆ دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری وەك تەمویلی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، هاوكات هەر دوێنیش بڕی 330 ملیار دیناری دیكەی بۆ هەمان مەبەست ڕەوانە كردووە و بەوجۆرەش تاوەکو ئێستا بڕی 928 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو 598 ملیار دینارەی كە هەفتەی ڕابردوو ڕەوانە كرا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 243 ملیار دیناری وەك تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی هەشت بەكار هێناوە، هاوكات لە ئێستادا حكومەتی هەرێم بڕی 685 ملیار دیناری لەبەردەستدایە بۆ مووچەی مانگی نۆ، هاوكات چاوەڕواندەكرێت هەر لەم هەفتەیەدا بڕی تەواوكاری مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە بكرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دڵنیایدا كە تا پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران دابەشدەكرێت و پاشان ئامادەكاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 و مانگەكانی داهاتوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this