ئامادەكاریەكانی كۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی دەنگدان كۆتایی هات

0
355
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد كە سەرجەم ئامادەكارییە لۆجیستییەكانی كۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەم كۆتایی هات و ئامێرەكانی دەنگدان گەیشتنە ئۆفیسەكانی لە پارێزگاكان تەنها تاقیكردنەوەیان ماوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژتردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییە لۆجستییەكانی كۆمیسیۆن لەهەر چوار بازنەكەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەرەو كۆتایی ڕۆشتوون سەرجەم ئامێرەكانی دەنگدان بەگوێرەی بنكە و وێستگەكانی دەنگدان گەیشتووەتە ئۆفیسی سەرەكی كۆمیسیۆن لە بازنەكانی سلێمانی هەولێر دهۆك و هەڵەبجە و تەنها ئەوە ماوەتەوە كە تاقیكردنەوە بەو ئامێرانە بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆڕۆژی هەڵبژاردن زیاتر لە 40 هەزار كارمەند وەك چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن ڕاهێنانی پێنج ڕۆژەیان پێكراوە و لە هەندێك شوێن هێشتا ڕاهێنانەكان تەواو نەبوون، بەڵام لەم هەفتەیەدا كۆتایی بە راهێنانی ئەو كارمەندانەش دێت و لەڕۆژی 15ی ئەم مانگە ناوەندەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە وەردەگرین هەتا ڕۆژی 21 مانگ لای ئێمە دەبن.

وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەرەبخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەسەرجەم بنكەكانی دەنگدان كارمەندی یەدەگمان داناوە بۆ ئەوەی ئەگەر لەرۆژی دەنگدان كارمەندێك حاڵەتێکی نەخوازراوی بۆ دروستبوو نەیتوانی كارەكانی بەڕێوەببات ئەو كارمەندە یەدەگە شوێنەكەی بگرێتەوە و كارەكانی بۆ ڕایی بكات، هاوكات لە هەرێمی كوردستان دا حەوت هەزار و 607 7607 وێستگە و هەزار و 437 بنكەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت ئامادە دەكرێن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this