سوپای ئیسرائیل: بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵڵامان کوشت

- لە ٣٣يەمین ڕۆژی جەنگدا، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینیی و دەریاییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
ئەمڕۆ سێشەممە سوپای ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی دیکەی حیزبوڵای لوبنانی راگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانیان هەڵمەتێکی وردیان لە بەیروت ئەنجامداوە و چەندین ئامانجیان پێکاوەو لەو هەڵمەتەدا سوهەیل حسێن حوسێنی، بەرپرسی ئەرکانی گشتی حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە حوسێنی ئەندامی ” ئەنجومەنی جیهاد” بوە کە بەرزترین دەسەڵاتی سەربازی حیزبوڵڵا بوە، هەروەها بەرپرس بوە لە گواستنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان لە نێوان حیزبوڵڵا و ئێران.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت:” ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا کە کوژراوە، کاروباری لۆجستی رێکخراوەکە و هەستیارترین پلانەکانی جەنگ-ی داڕشتوە، لەوانە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی ئیسرائیل لە خاکی لوبنان و سوریاوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









