وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ناتوانێت مووچەی مانگی 9 دابەشبکات

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN
وەزارەتی داریی وئابوری هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، بەهۆی کورتهێنانەوە ناتوانن مووجەی مانگی نۆ دابەش بکەن و چاوەڕێی بەغدا دەکەن بۆ ئەوەی پارەی تریان بۆ بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، دوای سەردانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ شاری بەغدا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە چارەسەر کرا و بڕیاردرا بەخەرجکردنی هەموو ئەو لێبڕینانەی لە لیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو ڕاگیرابوون.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوەکەیدا چەند خاڵێکی خستووەتە ڕوو ئاشکرایدەکات:
١- ڕۆژی دووشەممە ( 7/10/2024 ) بڕی (329،392،000،000) سێسەد و بیست و نۆ ملیار و سێسەد و نەوەد و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئەیلولی هێزە ئەمنییەکان خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
٢- بڕی تەمویلی ماوە لە بەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دوای پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچەی مانگی ئاب بریتییە لە ( 361،000،000،000 ) سێسەد و شەست و یەک ملیار دینار.
٣- کۆی گشتی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەست وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول بریتییە لە (690،392،000،000 ) شەش سەد و نەوەد ملیار و سێ سەدو نەوەدو دوو ملیۆن دینار بەوەش نزیکەی( 305،000،000،000) سێسەد و پێنج ملیار دینار کورتهێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول هەیە.
٤- لەسەر بنەمای ئەو بەڵێن و لێکتێگەیشتنانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان دراوە لەم چەند ڕۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت کە لە مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بڕدرابوو، تا بتوانرێت کورتهێنانی مووچەی مانگی ئەیلولی پێ پڕ بکرێتەوە.
٥- لەمانگی تەمووزەوە کە مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق کراوە، ئەو تەمویلەی کە بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی مانگانە نزیکەی ( 45،000،000،000) چل و پێنج ملیار دینارە و سەرجەمی لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کراوە، سەرەڕای پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش لە نێوان هەرێم و بەغداد و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە هیچ تەمویلێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرج نەکراوە.
٦- زیاتر لە مانگێکە نووسراوی گواستنەوەی پارە لە بڕگەی تەرخانکراوی خەرجی بەکاربردنەوە بۆ بڕگەی تەرخانکراوی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشین لەپشکی هەرێمی کوردستان لەوەزارەتی دارایی عێراقە تا بتوانرێت تەرخانکراوی دارایی بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەستەبەر بکرێت، بەڵام هێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە کاری لەسەر نەکراوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکەن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








