ئیسرائیل: وەڵاممان بۆ ئێران توند و لەناکاو دەبێت

SNN-
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، دەگەینە هەموو بەرەكانی شەڕ لە لوبنان، یەمەن، سوریا، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەشڵێت:” وەڵاممان بۆ ئێران ورد و کوشندە و لەناكاو دەبێت.
یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەكانیان دەگەیەننە هەموو بەرەكانی شەڕ لە لوبنان، یەمەن، سوریا، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دەشڵێت:”ماوەیەکی کەم لەمەوبەر ئەو هێرشانەتان بینی کە ئێرانییەکان دەستیان پێکردبوو، بەڵام شکستیان هێنا، چونکە هێرشی ورد نەبوون هێزی ئاسمانی هیچ زیانێکی پێنەگەیشتوە، یەک فڕۆکەش زیانی پێنەگەیشتوە، تەنانەت یەک هاووڵاتی مەدەنیش زیانی پێنەگەیشت و هێرشی ئەمجارەمان بۆ سەر ئێرانیش، کوشندە و ورد و لەناکاو دەبێت”.
ئەوە لەكاتێكدایە لەسەرەتای ئەم مانگە ئێران هێرشێكی موشەكی بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدا و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش رایانگەیاند، ئەو هێرشانە لە تۆڵەی تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆكی پێشوی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان و عەباس نیلفروشیان فەرماندەی سوپای پاسداران بوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









