
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەو ئاسانكارییەی كە لە پارێزگای دهۆك بۆیان دەكرێت تادێت ژمارەی قومارخانەكان زیاد دەبن، بەهۆی ئەو قومارخانانەوە سەرەڕای ئەوەی بەسەدان هاووڵاتی مایەپوچ بوون لەهەمان كاتیشدا دەیان خێزانی سنووری پارێزگای دهۆك ڕووبەڕووی كیشەی كۆمەڵایەتی بوونەتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوون و زانیارییەكانی SNN ماوەی چەند ساڵێكە لە ناو سەنتەری شاری دهۆك چەند جێگایەكی تایبەت بە قوماركردن كراونەتەوە و مانگانەش ژمارەی ئەو قومارخانانە زیاد دەكات، تەنانەت هەندێك لەو قومارخانانە لەلایەن هیزە ئەمنییەكانەوە پارێزگاری و پاسەوانییان لێدەكرێت كە بەرپرسانی باڵای حزبی دەسەڵاتدار لەو سنوورە خاوەنداری ئەو قومارخانانە دەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو قومارخانانەی دهۆك بەجۆرێك قوماریان تێدا دەكرێت كە ئەو كەسانەی بەدوای ئەو كارەدا دەگەڕێن لە پارێزگاكانی دیكەی عێراقەوە دەچنە ئەو شارە و لەوێ دەست بەقوماركردن دەكەن، هاوكات بەشێك لە بازرگانان و هاووڵاتیانی سنووری دهۆكیش دەچنە ئەو قومارخانانە كە بەهۆیانەوە زۆرێكیان مایە پووچ بوون و لەگەڵ ئەوەشدا كێشەی كۆمەڵایەتییان بۆ دروستبووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، هەرچەندە زۆرینەی هاووڵاتیان ومامۆستایانی ئاینی و كەسایەتییە دیارەكانی دهۆك نیگەرانی خۆیانیان لە بوونی ئەو قومارخانانە گەیاندووتە لایەنی پەیوەندیدار، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی باڵای حزبییەوە پشتیوانی و پارێزگارییان لێدەكرێت تا ئێستا نەتواندراوە ئەو قومارخانانە دابخرێن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









