“ئەو داهاتەی هەرێم گەڕاندوویەتییەوە بۆ بەغدا كەمترە لە %20ی داهاتی راستەقینە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، حكومەتی هەرێم ئامادەنیە داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات و هەرجارە و بڕێكی زۆر كەم كە ناكاتە 20٪ كۆی داهاتی نانەوتی ئەخاتە سەرحسابی بانكی ناوەندی عێراق، بۆیە حكومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێك و 200 ملیاری داهاتی نانەوتی عێراق قەرزارە.
كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق پارەی تەواوی بۆ مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم ناردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم بە بیانووی تەواوكاری مووچەی مانگی هەشت دەڵێت بڕی 305 ملیار دینارمان كورتهێنان هەیە لەكاتێكدا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لەیەك تریلیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم ئامادەنیە داهاتی نانەوتی رادەستی حكومەتی فیدڕاڵی بكات و هەرجارە و بڕێكی زۆر كەم كە ناكاتە 20٪ كۆی داهاتی نانەوتی ئەخاتە سەر حسابی بانكی ناوەندی عێراق، بۆیە حكومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێك و 200 ملیاری داهاتی نانەوتی عێراق قەرزارە و هەرجارە و 50 ملیارێك دەداتە عێراق.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە هەمووجارێك ڕوومان لەهەرێمی كردووە داوای ئەوەمانلێكردوون كە دەبێت ئەو گرفتانە چارەسەر بكەن، چونكە ناكرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەوجۆە ببێتە قوربانی سیاسەتی هەڵە و دەبێت چارەسەری ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









