پارتی لە دهۆك ڕێگری لە دامەزراوەیەكی ئەكادیمی دەكات ڕاپرسییەك ئەنجام بدات

دهۆک
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر ڕێگە بە دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژی دراوە بۆ ئەوەی راپرسییەك ئەنجام بدەن لەسەر ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە پرۆسەی دەنگدان، بەڵام بەفەرمانی پارتی و لەلایەن بەرپرسانی ئاسایش و بەرپرسانی ئیداری پارێزگای دهۆك ڕێگری كراوە ئەو دامەزراوەیە ئەو ڕاپرسییە لە دهۆك ئەنجام بدات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNدوای ئەوەی دامەزراوەی ڤیژن بۆ توێژینەوەی ستراتیژی ئامادەكاری كردبوو بۆ ئەوەی لە سنووری پارێزگای دهۆك ڕاپرسییەك ئەنجام بدات بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئەو ڕاپرسییەوە ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیانیان دەستبكەوێت لە بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام بەفەرمانی بەرپرسانی پارتی لە دهۆك فەرمان بە ئاسایش و یەكە ئیدارییەكان كراوە ڕێگری بكەن لە ئەنجامدانی ئەو ڕاپرسییە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پارتی ترسی لەوەهەبووە كە ئەو دامەزراوە ئەكادیمییە ئەو ڕاپرسییەی ئەنجامی دەدەن بە دڵی بەرپرسانی پارتی نەبێت، یاخود بەجۆرێك ڕاپرسییەكە بڵاو ببێتەوە كە لە بەرژەوەندی لایەنەكانی دیكە بێت بەتایبەت یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆیە ڕێگرییان لە تیمەكانی ئەو دامەزراوە كردووە كە نابێت ڕاپرسی لە دهۆك ئەنجام بدرێت.
بەگوێرەی راپرسیەكەی دامەزراوەی ڤیژن كە بەر لە دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن، بە شێوەیەكی مەیدانی ئەنجامدراوە، رێژەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە بازنەی هەولێر لە %65دەبێت، لە بازنەی سلێمانی لە%55دەبێت، لە بازنەی هەڵەبجەش لە %69 بەڵام ئەنجامی پارێزگای دهۆكی تێدانیە، بەهۆی ئەوەی ئاسایشی پارێزگای دهۆك رێگربوون لە ئەنجامدانی راپرسیەكە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









