“پارتی جیاوازی لە نێوان ئەو گوندانە دەكات كە دانیشتووانەكەی پارتی نین و لەژێردەستەڵاتی ئەودان”

بەردەڕەش
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی بەدرێژایی چوارساڵی ڕابردوو جیاوازی لەنێوان پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە دەكرد بە جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری، لەهەمان كاتیشدا لەژێردەسەڵاتی خۆشیدان هەمان ئەو جیاوازیە بەرامبەر ئەو گوندانە دەكات كە زۆرینەیان یەكێتین و پارتی نین.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە دانیشتووانی گوندی ( دولێجان)ی سەر بەقەزای بەردەڕەش بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆك بڕیاردراوە بە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی 10 گوندی سنوری قەزای بەردەڕەش، هاوكات سەرەتا نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی گوندی (دولێجان)یش یەكێك بووە لەو قوتابخانانەی كە بڕیاربوو نۆژەنبكرێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەفەرمانی بەرپرسانی پارتی داوا لە پەروەردەی قەزای بەردەڕەشكراوە كە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی (دولێجان) ڕابگرن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زۆرینەی دانیشتووانی ئەو گوندە سەر بە یەكێتی نشتیمانی كوردستانن و دەنگ بە لیستی 129ی یەكێتی دەدەن، بۆیە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی ئەو گوندە دەرهێندراوە لە نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی سنورەكە.
ئەو كارەی بەرپرسانی پارتی لە سنوری پارێزگای دهۆك و قەزای بەردەڕەش گرتنەبەری هەمان ئەو سیاسەتەیە كە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردووی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی دژ بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین گرتبوویە بەر بە جیاوازیكردن لە جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەراورد بە هەولێر و دهۆك.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









