“دروستكردنی كێشە بۆ مووچەی خانەنشینی یەكەی 70 بەشێكە لە بانگەشەی هەڵبژاردن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە ئاژە بەوەدەكات بۆچی چەند ساڵێكە بە بێ گرفت مووچەمان خەرجكراوە و لە ئیستادا كە لەهەڵبژاردن نزیك بووینەتەوە گرفت تەنها بۆ خانەنشینی یەكەی 70 دروستدەكرێت لەكاتێكدا یەكەی 80 بەهەمان ڕێكاری ئێمە خانەنشینی وەردەگرن، بۆیە ئەمەش بەشێكە لەبانگەشە.
موقەدەم عادل مەلا تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی یەكەی 70ی هێزە پێشمەرگە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی بەرامبەر بە خانەنشینانی هێزەكانی یەكەی 70 دەكرێت جۆرێكە لە سزادانی سیاسی، چونكە بووەتە جێگای پرسیار بۆمان بۆچی لە ئێستادا و لەم كاتەی لەهەڵبژاردن نزیك دەبینەوە گرفت بۆ مووچەی خانەنشینانمان دروستدەكرێت، لەكاتێكدا ئەگەر گرفتێك لە دۆسیەی ئەو خانەنشینانەدا هەبووە دەكرا ساڵانی پێشووتر وەزارەتی دارایی ئێمەی ئگادار بكردایە نەك لە مانگەدا كە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئێمەوە هەیە بەهەموو جۆرێك ئەركەكانی خۆمان جێبەجێكردووە و هەرچی پێویست بێت لەرێنماییەكانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا جێبەجێمان كردووە، بۆیە پێمانوایە دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت، چونكە مانگی پێشووش هەمان گرفتی ئێستا بۆ خانەنشیان دروستكراو دوای چەندین ڕۆژ مووچەكانیان خەرجكرا، بۆیە ناكرێت بژێوی ژیانی هەزاران خێزان بكرێتە بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەو بەرپرسەی خانەنشینی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، هێزەكانی یەكەی 70 كەمترین كێشەی هەیە لەڕووی ئامارو ژمارەوە بە خانەنشینیشەوە، بەراورد بە هێزەكانیی یەكەی 80 ، بەڵام دروستكردنی ئەم كێشەیە لەم كاتی هەڵبژاردنەدا روونە كە پەیوەندی بە بەكارهێنانی ئەم دۆسێیەوە هەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كە ئەمەیان پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆنە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
20كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
22كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









