لەتیف نێروەیی: ئارامی و خزمەت و ئازادی بۆ پارێزگای دهۆك دەگێڕینەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات سیاسەتی چەوتی باڵێكی خۆسەپێنی پارتی، ئارامی لە خەڵكی دهۆك تێكداوە و بەوهۆیەشەوە پارێزگای دهۆك بووەتە بازگەیەكی گەورەی سەربازی بۆ وڵاتێكی دراوسێ، بەڵام ئێمە لە یەكێتی ئارامی و خزمەت و ئازادی بۆ پارێزگای دهۆك دەگێڕینەوە.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەSNN ی راگەیاند: خەڵكی خۆشەویستی دهۆك پێویستیان بە ئارامی و خزمەت و ئازادی و دادپەروەری و یەكسانی هەیە، بەڵام لە ئێستادا پارێزگاكە بووتە بازگەیەكی گەورەی سەربازی وڵاتێكی دراوسێ، نمایشی سەربازی تێدا دەكات، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی چەوتی باڵێكی خۆسەپێنی ناو پارتی، بەڵام ئێمە كۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە دێنین لەم سنورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەڵكی دهۆك بەردەوام لە دڵەڕاوكێدان و وەك ئاوارەیەك مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەو دروشمانەیانە كە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن رایانگەیاندووە، هاوكات ژیان و گوزەران و ئارامی خەڵكی پارێزگای دهۆك بەهۆی سیاسەتی چەوتی باڵێكی پارتیەوە ساڵ دوای ساڵ خراپتر دەبێت و خەڵكی دهۆك هیوایان بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و بەو هێزە دەیبینن كە دەتوانێت ئەو نائارامی و نادادی و نائازادی و جیاكارییەی هەیە كۆتایی پێ بهێنێت.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەكەی سەرۆك بافل بۆ سنوری بادینان و دهۆك سەلمێنەری ئەو ڕاستییە كە ئەم دەڤەرە بۆ یەكێتی زۆر گرنگە و هیچ كات خەڵكی دڵسۆزی ئەو سنورە بەتەنها جێناهێڵێت، بۆیە زۆر گرنگە لەم هەڵبژاردنەدا خەڵكی خۆشەویستی دهۆك دەنگ بە لیستی یەكێتی ژمارە 129 بدەن بۆئەوەی كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن بهێنێت و ئارامی و ئازادی بۆ سنورەكە بگەڕێنێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









