
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی سێ شەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاو بكاتەوە و تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دابەشبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم چاوەڕێیە تا ئەمشەو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 250 ملیار دینار وەك تەواوكاری بۆ مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە بكات، ئەگەر ئەو بڕە پارەیەش ڕەوانە نەكرا ئەوا لە داهاتی ناوخۆ ئەو كورتهێنانە پڕدەكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو ئامادەكارییەك كراوە كە سبەی سێ شەممە لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەكرێتەوە و تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەكرێت بە خانەنشینانی سەربازی و شارستانیشەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەم مانگەش مووچەی خانەنشینانی شارستانی بەهاوتاكراوی دابەشدەكرێت، بەلام مووچەی خانەنشینانی سەربازی بەهەمان یاسا كۆنكە دابەشدەكرێت و هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









