بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم زیاتر لە 13 هەزار چاودێری سیاسی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوە دەكات بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن 20 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و 48دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەشداری لە ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكان دەكەن هاوكات سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە كۆتا گەیشتوون.
جمانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هاتووە، بۆ ئەومەبەستەش 13 هەزار و 478 چاودێری سیاسی تۆماركراون هاوكات دوو هەزار و 100چاودێری ناوخۆیش بۆ چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردن ناویان تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتژمێر 12ی ئەمشەو ماوەی دیاریكراو بۆ هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت، پاش كۆتاییهاتنی بانگەشەكە كەرەستەی هەڵبژاردن و ئامێرەكانی دەنگدان بەسەر ناوەندەكانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێن، بەپێی ئەو پلانەی كۆمسیۆن دایناوە لە ئەمڕۆوە تا 17ی مانگ پلانەكە جێبەجێدەكەن و لە 18ی مانگ دەستدەكرێت بە دەنگدانی تایبەت.
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن 20 دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی و 48 دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و دەرەوەیی بەشداری لە ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكان دەكەن، هەروەها نوێنەرایەتی 13 كونسوڵخانە و 17 ڕێكخراو ناوخۆیی بەشداری لە ڕووماڵكردنی هەڵبژاردنەكان دەكەن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









