پارتی بۆ شاردنەوەی تاوانەكانی توركیا لە خاكی هەرێم پەنا بۆ شێواندنی هۆكاری شەهیدبوونی هاووڵاتییان دەبات

0
339

 SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە بەهۆی بۆردوومانەكانی توركیاوە سەدان هاووڵاتی گوندنشین و سڤیل شەهید و برینداربوون، بەڵام لە پێناو شاردنەوەی ئەو تاوانەی توركیا، پارتی لەڕێگەی دامەزراوە حكومییەكانەوە هۆكاری شەهید بوون و بریندابوونی ئەو هاووڵاتیانە دەگۆڕێت بۆ هۆكاری دیكەی دوور لە هێرشی توركیا.

د.بریار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەدواداچوونمان كردووە بۆ كەیسی شەهید و بریندارو قوربانیەكانی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر گوند و ناوچە ئاوەدانەكانی هەرێمی كوردستان لەناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان، دەركەوتووە كە پارتی راستی شەهیدبوونی ئەو هاوڵاتیانە لەسەر بەڵگەنامەی مردنەكان دەگۆڕێت بۆ رووداوی دیكە، كە بەهۆی لەشكركێشی و بۆردومان و درۆنی توركیاوە لەسنووری بادینان و دهۆك و هەولێر و شەنگال دەبنە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كارەی پارتی دەیكات ئامانجدارە و بۆ شاردنەوەی راستی رووداوەكانە و كەسوكاری قوربانیەكان زەرەرمەندی سەرەكین و هەروەها داپۆشینی ئەو تاوانەیە كە پارتی و هێزێكی دەرەكی لە بەرامبەر خەڵكی بێتاوان ئەنجامی دەدەن، ئەوەش لەرێی بەكارهێنانی دامەزراوە رەسمییەكانی حكومەت لە سنووری بادینان و دهۆك و هەولێر، بەڵگەنامەی ئەو قوربانیانە دەشێوێنێت كە بە هۆی بۆردومان و لەشكركێشیەكانی توركیاوە شەهید دەبن.

بەگوێرەی ئامارەكانی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی CPT ی ئەمریكی بەهۆی بێدەنگی حكومەت و ئاسانكاری بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا،  ‌ لە 2015 وە تا ئێستا زیاتر لە  147 كەس شەهیدكراون و 219 كەسیش لەهەرێم بریندار بوون، لەو 147 كەسەی شەهیدبوون، لە 59% ی رێژەی شەهیدەكان لە دهۆك و 24%یشی لە هەولێر و لە 7.8% لە سلێمانی و 9.2%ی لە شەنگال بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this