“هەژماری من هیچ گەرەنتییەكی بۆ مووچەخۆران تێدا نییە و حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتین دروست دەكات”

SNN-عەلی حەمەسەعید
شارەزایەكی بواری دارایی و بانكی ئاماژەبەوەدەكات، “هەژماری من” هیچ گەرەنتییەكی بۆ مووچەخۆران تێدا نییە و هەركاتێك بانكەكانی پرۆژەكە ئیفلاسیان كرد بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، چونكە زۆرینەی بانكەكان ئەهلین و دژی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیشن، هاوكات حكومەتی هەرێم كێشە بۆ تەوتین دروست دەكات
جەبار گۆران، شارەزای بواری دارایی و بانكی بەSNNی ڕاگەیاند: هۆكاری نەناردن و دواكەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چەند مانگی رابردوودا تەنها بۆ هەژماری من دەگەڕێتەوە كە حكومەتی هەرێم بە بیانوی جیاجیا كێشە بۆ تەوتین دروست دەكات، لەكاتێكدا تەوتین گەرەنتی زیاترە و مووچەخۆران دەتوانن سوودمەندبن لە پێشینەكان كە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەدرێت بە مووچەخۆران،
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێكی زۆر لەو بانكانەی لە (هەژماری من)دا هەن، بانكی شەخسین و هەركاتێك ئیفلاس بكات بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەك مووچەخۆران بەشداری لە هەژماری من نەكەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عێراق بكەن، چونكە حكومەتی عیراق گەرەنتی مووچەكانیان دەكات.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و بانكی ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە مووچەخۆران فشار بكەن بۆئەوەی كۆتایی بە ئەو سیستەمە بانكییە چەوتە بەناوی هەژماری من بهێندرێت، بۆئەوەی چیتر خێروبێری ئەم وڵاتە لەژێر ناوێكی تردا نەچێتە ناو گیرفانی بنەماڵەیەك، هەر لەو چوارچێوەیەشدایە كە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دژی وەستاوەتەوە و داوا لە مووچەخۆران دەكات لەبری هەژماری من، بچن تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق بكەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









