شاندەكەی هەرێم گەڕاونەتەوە و بەغدا ئامادە نییە هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی نۆ بنێرێت

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی هەرێم كە لە بەغدا بوون بە مەبەستی داواكردنی پارە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەی مانگی نۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایان كردوونەتەوە كە ئامادەنین هیچ بڕەپارەیەكی دیكە بنێرێن چونكە بۆ مانگی نۆ بڕی تریلۆینێك و 10 ملیار دیناریان ڕەوانە كردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی هەرێم چووبوونە بەغدا بەمەبەستی داواكردن لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی كە لە مووچەی مانگی نۆ هەیە و داوای 250 ملیار دیناریان كردبوو، بەڵام بە دەستی خاڵی گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیاییان داوەتە شاندەكەی هەرێم كە ئامادە نین هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە بكەن، چونكە بڕی تریلیۆنێك و 10 ملیار دیناریان بۆ مووچەی مانگی نۆ رەوانە كردووە و ئەوەش پشكی هەرێمە بۆ مووچە بەگوێرەی ئەو لیستانەی بەدەستیان گەیشتووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستوووتەڕوو، پێدەچێت وەزارەتی دارایی هەرێم بە ناچاری لیستی مووچەی مانگی نۆ بەر لە هەڵبژاردن بڵاوبكاتەوە، هاوكات ئەو كورتهێنانەشی هەیە كە بڕەكەی 245 ملیار دینارە لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









