باڵامبۆ محەمەد: لە 16ی ئۆكتۆبەر تا بەرەبەیان شەڕمانكرد، بەڵام مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم ئامادەنەبوو چەك وهێزمان بۆ بنێرێت

باڵامبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، بڕیاردان لەسەر 16ی ئۆكتۆبەر بەوەی خیانەت بێت یاخودنا شەرەفێكە بە یەكێتی نشتیمانی كورستان دراوە نەك پارتی، چونكە ئەوە ئێمەبووین تا بەرەبەیانی بەرگریمان لە شاری كەركوك كرد بەڵام ئەوكاتە كە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم بوو ئامادەنەبوو یەك هێز و چەكمان بۆ بنێرێت و لەچاوەڕوانی كەوتنی هێزەكانی یەكێتی بوو بۆ ئەوەی شاری كەركوك لەدەست یەكێتی نەمێنێت، بۆیە ئەمە خیانەتە نەك ئەوەی ئەوان باسی دەكەن.
باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی خولی پێنجەم لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر وەك هێزەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان تا كاتژمێر حەوتی بەرەبەیان بەرامبەر بە فیرقەی ئاڵتونی عێراق شەڕمانكرد، بەڵام بەلای پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی مەسعود بارزانییەوە شاری كەركوك گرنگ نەبوو بەڵكوو بەلای ئەوانەوە ئەوە گرنگ بوو كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان لاواز بكەن و دەسەلاتی لە شاری كەركوك نەمێنێت ئیترگرنگ نییە كێ حوكمی كەركوك بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك پارتی دەڵێت 16ی ئۆكتۆبەر خیانەتە و لەلایەن یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوەكراوە، ئەوا پێچەوانەكەی ڕاستە چونكە لەوكاتە مەسعودبارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بوو ئێمە هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بووین تا بەرەبەیان شەرمانكرد بەڵام مەسعود بارزانی تەنها بەدیار ئەوەوە دانیشتبووكە شكستی ئێمە ببینێت، چونكە ئامادە نەبوو یەك چەك و هێز رەوانەی كەركوك بكات لەكاتێكدا جوڵاندنی هێز لەدەستەڵاتی ئەودابوو بەڵام نەیكرد.
ئەوئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەڵگەمان هەیە لەو شەڕەدا جگە لەوەی چەندین پێشمەرگەمان لێ شەهیدبوو چەندین كەسیشمان بریندار بووكە تائێستاش بیندارەكانی ئەو شەڕە ماون، بەڵام بۆچی سەرۆكی هەرێم ئامادەنەبوو چەك و هێزمان بۆ ڕەوانە بكات، ئیتر بۆدەبێت یەكێتی خیانەتی كردبێت ئەی ئەوە خیانەت نەبوو سەرۆكی هەرێم بەرامبەر بە هێزەكانی یەكێتی ئەنجامیدا ئامادەنەبووتاكە فیشكەكێكمان بۆ بنێرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
5كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









