لە کۆی 80 بنکەی سەربازی تورکیا لە هەرێم 14 بنکەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەیان هەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە ژمارەی ئەو بنكەو بارەگایانەی توركیا لەهەرێمی كوردستان زیاد دەكات كە لە خاكی هەرێمی كوردستان دروستیان دەكات، ئەوەش بەهۆی بیدەنگی حكومەتی هەرێم و هاوكات ئاسانكاری و ڕێنوێنی لایەنێكی سیاسی لەئێستادا زیاد لە پێنج هەزار سەرباز و 80 بنكەی سەربازی توركیا لە خاكی هەرێم كراونەتەوە 14بنکەشیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆکەیان هەیە.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لەئێستادا ژمارەی هێزەكانی توركیا لەناو خاكی عێراقدا پێنج هەزار سەربازی تێپەڕاندوە، هەروەها زیاتر لە 80 بنكەی سەربازییان دامەزراندوە كە زیاتر لە14 بنكەیان شوێنی نیشتنەوەی فڕۆكەی جەنگیی هەیە، ئەوە جگە لەوە چەند ناوەندێكی هەواڵگری توركیا لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، توركیا چەندین سەربازگەی جێگیری هەیە كە كەرەستەی سەربازییو قورسو چەكی تێدایە كە دەتوانێت هەر شوێنێك لەناوخۆی عێراق مەبەستی بێت بكاتە ئامانج، ئەو سەربازگانەش دەكەونە دوریی 28 كیلۆمەتر لەناوەندی نەینەواو بەدوری 185 كیلۆمەتر بۆ ناو قوڵایی خاكی عێراق.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە بەهۆی ئەو داگیركارییەی توركیاوە بە هێنانی سوپا و كردنەوەی بنكەو بارەگای سەربازی، تا ئێستا زیاتر لە450 گوندی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە چۆڵكراون، ئەوەش لەكاتێكدا كە حكومەتی هەرێم بێدەنگی لەو پرسە هەڵبژاردووە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە سنووری دهۆك و بامەڕنێ ئاسانكار و چاوساغی بۆ هاتنی سوپای توركیا دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









