حكومەتی هەرێم ناتوانێت كارەبا بۆ هاووڵاتیانی خۆی دابین بكات، بەڵام بە عێراقی دەفرۆشێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ناوبەناو سەرۆكی حكومەت و وەزیری كارەبا بەڵێنی ئەوە بە هاووڵاتیان دەدەن كە كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابیندەكەن، بەڵام سەرەڕای ئەوەی نەیانتوانیوە ئەو بەلێنە جێبەجێ بكەن، لە هەمان كاتیشدا ڕۆژانە بڕی 900 مێگاوات كارەبا بەعێراق دەفرۆشن و داهاتەكەشی دیار نییە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی SNN حكومەتی عێراقی ڕۆژانە بڕی 900 مێگاوات كارەبا لە حكومەتی هەرێم دەكڕێت و بەشێكی كارەبای نشتیمانی عێراق لە رێگەی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان هێشتا ڕۆژانە كەمتر لە 15 كاتژمێر كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابیندەكرێت و نەتواندراوە 20 كاتژمێر كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراقی توانیوانە بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەننە 27 هەزار و 400 مێگاوات كارەبا كە پێشتر نزیكەی 19 هەزار مێگاوات بوو، هاوكات وەزارەتی كارەبای عێراق پێویستیان بە 45 هەزار مێگاوات كارەبا هەیە بۆ ئەوەی كارەبای 24 كاژێری دابین بكەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، بڕی ئەو 900 مێگاوات كارەبایەی حكومەتی هەرێم بە عێراقی دەفرۆشرێت، داهاتەكەی ناگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بۆ ئەومەبەستەش SNNچەند جارێك پەیوەندی بە بەرپرسانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمەوە كرد بەڵام ئامادەنەبوون لەسەر ئەو بابەتە زایناری بخەنەڕوو.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









