وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 9 بڵاودەکاتەوە

پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوەکەی دوێنێ شەودا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نۆ بڵاودەکرێتەوە، هاوکات زۆربەی کێشەکانی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدا چارەسەر کراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی وئابوری هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی تشرینی یەکەم لیستی م ووچەی مانگی نۆی مووچە خۆرانی هەرێم بڵاودەکرێتەوە،هاوکات ساندەکەی هەرێم کە لە بەغدان بەشی زۆری کێشەکانی لیستی مووچەیان چارەسەر کردووە، کە خۆی لە تێبینیەکانی نەبوونی بایۆمەتری و ناوی هاوشێوە و کێشەی بایۆمەتری و وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان و کێشەی فەرمانبەرانی میلاکی حکومەتی هەرێم لە کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان دەبینێتەوە.
ئاماژەبەوەکراوە، بڕی ئەو پارەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول لەبەردەستی وەزارەتی دارایدایە 800 ملیار دینارە و بڕی پارەی پێویست بۆ مووچەی مانگەکە 997 ملیار دینارە
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە سەرچاوەیەکی ناو وەزارەتی دارایی هەرێمەوە دەستیکەوتووە، شاندەکەی هەرێم بۆ تەواوکردنی مووچەی مانگی نۆ داوای 250 ملیار دیناریان لە بەغدا کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی بەغدا رەتی کردووەتەوە ئەو پارەیە بدات و بە شاندەکەی راگەیاندووە، کە تەواوی پارەی مووچەی مانگی 9 مووچەخۆرانی هەرێمیان ناردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیاییان داوەتە شاندەكەی هەرێم كە ئامادە نین هیچ بڕە پارەیەكی دیكە بۆ مووچەی مانگی نۆ ڕەوانە بكەن، چونكە بڕی تریلیۆنێك و 10 ملیار دیناریان بۆ مووچەی مانگی نۆ رەوانە كردووە و ئەوەش پشكی هەرێمە بۆ مووچە بەگوێرەی ئەو لیستانەی بەدەستیان گەیشتووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستوووتەڕوو، پێدەچێت وەزارەتی دارایی هەرێم بەناچاری لیستی مووچەی مانگی نۆ بەر لە هەڵبژاردن بلاو بكاتەوە هاوكات ئەو كورتهێنانەشی هەیە كە بڕەكەی 245 ملیار دینارە لە داهاتی ناوخۆ پڕی بكاتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









