
سودانی
SNN
پەرلەمانتارێکی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە “هەژماری من” هێناوە و پێی راگەیاندوون، کار بەو هەژمارە ناکەن و تەوتین تەنها لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەبێت.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پارێزگای دیالە لەگەڵ نوێنەرانی ئەو پارێزگایە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە و بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باسی شایستە داراییەکان کراوە و لەونێوەندەشدا باس لە تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەژماری من کراوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکە سودانی بە ئاشکرا وتوویەتی: “بەهیچ شێوەیەک کار بە پرۆژەی هەژماری من ناکەن و دەبێت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەنیا لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران بکرێت.”
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەستیان کردووە بە رێنماییەکانی دەستپێکردنی تەوتین و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیش هیچ گفتوگۆیەک هەڵناگرێت کە دەبێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بانکە فیدراڵییەکانەوە بێت.
لەلایەکی ترەوە، جەبار گۆران، شارەزای بواری دارایی و بانكی بەSNNی ڕاگەیاند: بەشێكی زۆر لەو بانكانەی لە (هەژماری من)دا هەن، بانكی شەخسین و هەركاتێك ئیفلاس بكات بە زیانی مووچەخۆران كۆتایی دێت، بۆیە گرنگە بە هیچ شێوەیەك مووچەخۆران بەشداری لە هەژماری من نەكەن، لە بەرامبەردا مووچەخۆران پێویستە تەوتین لە یەكێك لە بانكە حكومییەكانی عیراق بكەن، چونكە حكومەتی عیراق گەرەنتی مووچەكانیان دەكات.
ئەمە لە کاتێکدایە لە سنووری سلێمانی و گەرمیان پرۆسەى بە بانکیکردنى مووچە لە بانکە فیدڕاڵییەکان دەستیپێکردووە و مووچەخۆران دەستیانکردووە بە پڕکردنەوەى فۆڕمى تایبەت بە بانکیکردنى مووچە لە بانکە فیدراڵییەکان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









