“سودانی پێیوتم ھەژماری من بەھیچ شێوەیەک بەبانکیکردنی مووچە نییە”

مووچەخۆرانی هەولێرن لە رێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سودانی پێی راگەیاندووە پڕۆژەی ھەژماری من، بەھیچ شێوەیەک بەبانیکردنی موچە نییە و تەنھا لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەکرێت.
سۆزان مەنسور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارانی سنوری دیالە لە بینانی پارێزگای بەعقوبە لە وەڵامی پرسیارێکیدا لەبارەی ھەژماری منەوە رایگەیاندووە، پڕۆژەی ھەژماری من بەھیچ شێوەیەک بەبانکیکردنی مووچە نیە، وتیشی، پێویستە بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە بکرێت نەک پڕۆژەی ھەژماری من. راشیگەیاند، سودای پێیوتووە بەمنزیکانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن.
ئەو لێدوانەی سودانیش، لەکاتێکدایە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە سێیەمین کەرنەڤاڵی لیستی یەکێتی لە کۆیە رایگەیاند، ھەژماری من نە ھی منە و نەھی ئێوەیە، بەڵکو ھەژماری مەسرور بارزانییە، بۆیە بڕۆن لە بانکە فیدراڵییەکان بە بانکیکردنی مووچە دەستپێبکەن، لەدوای ئەوەش لە بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پڕۆسەی بە بانکیکردنی مووچە لەڕێی بانکە فیدراڵییەکانەوە دەستیپێکردووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









