یەكێتی لەسلێمانی و هەڵەبجە دەنگی یەكەمە و لەهەولێریش دووەمە

هەڵبژاردن
SNN
بەپێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە دوێنی یەك شەممە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و رێژەی دەنگ و كورسییەكانی لەپەرلەمانی كوردستان زیادیكردووە.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بەجیاوازییەكی زۆر پێش ركابەرەكانی كەوتووە و لەزۆربەی بنكە و وێستگەكان دوو هێندەی پارتەكانی تر دەنگی هێناوە، هەروەها بەراورد بەهەڵبژاردنی ساڵی 2021، لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەنگەكانی زۆر زیادیكردووە، لە گەرمیان و راپەڕین و پێنجوێن و هەڵەبجەش براوەی یەكەم بووە ،زۆر بەی كورسییەكانی ئەو ناوچانە مسۆگەر كردووە.
لەپارێزگای هەڵەبجەش یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو كورسی لەكۆی سێ كورسی پارێزگاكە مسۆگەر كردووە، هاوكات لەم هەڵبژاردنەدا لەپارێزگای هەولێریش یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و لەسەر ئاستی پارێزگاكە وەك دووەم هێز ركابەری پارتی دەكات و لەپارێزگای دهۆكیش كورسیەكی مسۆگەر كردووە
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
18كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









