براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو

پەرلەمانی کوردستان و لۆگۆی یەکێتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی چاودێرانی سیاسی براوەی یەكەمی ئەم هەڵبژاردنەی پەرلەمانی كوردستان یەكێتی نشتیمانی كوردستانە كە ڕێژەی دەنگەكانی بۆ زیاد لە دوو هێندە زیادیكردووە، هاوكات پارتی دیموكراتی كوردستانیش پاشەكشەیەكی زۆری لە ڕێژەی دەنگەكانی كردووە.
كامەران مستەفا، چاودێری سیاسی بە SNNی ڕاگەیاند: لەم هەڵبژاردنەی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەی تا ئێستا بەدەستهاتووە لە ئامارەكان دەردەكەوێت كە یەكێتی نشتیمانی كوردستان زیاتر لە 450 هەزار دەنگی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەدەستهێناوە و 28 كورسی مسۆگەركردووە، ئەوەش ڕێژەكی زۆرە بە رارود بە هەڵبژاردنەكانی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەتوانین بڵێن براوەی یەكەم لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە، چونكە توانی سەركەوتنی گەورە لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەدەست بهێنێت، بەجۆرێك لەبازنەی سلێمانی یەكێتی دەنگەكانی دوو هێندە زیادیان كردووە و 300 هەزار دەنگی تێپەڕاندووە، هاوكات لە بازنەی هەولێریش دەنگەكانی بووە بە دوو هێندە و 100 هەزار دەنگی تێ پەڕاندووە، لە بازنەی دهۆكیش 24 هەزار دەنگ و لە هەڵەبجەش 21 هەزار دەنگی بەدەست هێناوە.
ئەو چاودێرەی سیاسییە ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینیش دەكرێت دوای جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان یەكێتیی دەنگەكانی زیاتر بكات و لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی كورسییەكانی بگاتە یەكێتی 28 كورسی، بەڵام لەبەرامبەردا ڕێژەی دەنگەكانی پارتی كەمیكردووە و لەگەڵیشدا ژمارەی كورسییەكانیان لە 45 كورسییەوە بۆ نزیكەی 38 كورسی دادەبەزێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
15كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
17كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









