پێدانی سوپاس و پاداشت بەكارمەندانی كۆمیسیۆن وەك هەڵبژاردنەكانی پێشوو دواناكەوێت

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەرپرسانی كۆمیسیۆن جەخت لەوەدەكەنەوە كە میكانیزمێكی گونجاو دەگرنە بەر بۆ ئەوەی لە زوترین كاتدا پاداشتی دارایی و سوپاسی حكومەت بدرێتە كارمەندانی كۆمیسیۆن كە لەڕۆژانی هەڵبژاردن ئەركیان پێسپێردراوە.
دادوەرعامر موسا، سەرۆكی لیژنەی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بابەتەكانی پەیوەست بە ڕاگەیاندنی كۆتایی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی سكاڵاكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن و دانانی میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی پاداشت بەسەر كارمەندانی ڕۆژی دەنگدان تاوتوێی كردووە، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی وەك هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو پێدانی پاداشت و سوپاس بە فەرمانبەرانی ڕۆژی هەڵبژاردن دوانەكەوێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامادەكردنی لیستی ناوی ستافی دەنگدان لە توێژی فەرمانبەرانی حكومەت بۆ بەدەستهێنانی نامەی سوپاسگوزاری و پێزانین بۆیان لەلایەن سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و هاوكات پێدانی پاداشتی دارایی یەكێك دەبێت لەكارەكانمان، هاوكات پێدانی پاداشتی دارایی بەو فەرمانبەرانەی كە دانەمەزراون لەداموودەزگا حكومییەكان.
بەگوێرەی ئەو گرێبەستەی كە لەنێوان فەرمانبەرانی ڕۆژی هەڵبژاردن و كۆمیسیۆن واژۆكراوە، ئەو فەرمانبەرانی كە دامەزراون لە دامودەزگا حكومییەكان و مووچەیان هەیە تەنها بڕی 150 هەزار دینار و پێدانی سوپاسێك و هاوكات ئەو فەرمانبەرانەی ڕۆژی هەڵبژاردنیش كە دانەمەزراون و هیچ مووچەیەكیان نییە بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









