پۆلیسی ژینگەی دارستان: سێ هاووڵاتییان بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن و بڕینی دار دەستگیرکرد

بڕینی دار لە پێنجوێن
SNN
پۆلیسی ژینگەی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەکانیان لە پێنجوێن هەستاون بە دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک کە کاری بیر هەڵکەندن دەکات، دەستیان بەسەر کەرەستەکانیشدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزی لە سلێمانی رایگەیاندووە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن هاووڵاتیەکیان بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن لەناو قەزای پێنجوێن دەستگیر کرد، هەروەها دەستیانگرت بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و ( 40 ) بۆری و یەك دەمی ئامێری بیرهەڵکەندن .
ئاماژە بەوەکراوە، لە چالاکیەکی تریاندا لە قەزای پێنجوێن دەستگیرا بەسەر بارهەڵگرێكدا کە داری بڕاوەی بارکردبوو ، لەسەر ئەو کارەش دوو کەس دەستگیرکران.
هاوکات، پەڕوای لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









