
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانەی بەغدا نەكردووە، هاوكات وابڕیارە كە لەهەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا بكات و ئەگەر هیچ گرفتێك لە لیستەكەدا نەبێت ئەوا بەغدا زووتر پارە دەنیرێت و تا كۆتایی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10.
بەگویرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانەی بەغدا نەكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی دەیەوێت بەجۆرێك لیستی مووچە ئامادە بكات كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە داوایلێكراوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ پەسەند بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەكرێت و ئەگەر بەغدا هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستەكە نەبێت ئەوا لەگەڵ كۆتایی هاتن بە پارەداركردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هەموو ئەگەرەكان بەو ئاراستەیەن كە تا كۆتایی ئەم مانگە بەغدا پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ڕەوانە بكات و ئێمەش ڕاستەوخۆ دەستبكەین بەدابەشكردنی.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









