شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت

SNN-
بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت و زۆرینەی لایەنەکانیش رێککەوتوون لەسەر هەڵبژاردنی مەشهەدانی.
عەبدولرەحمان جەزائیری، سەركردە لە رەوتی حەسمی وەتەنی سوننەكان بە كەناڵی (العهد)ی راگەیاندووە: دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوو بۆ هەڵبژاردنی كەسایەتیەك بۆ سەرۆكی پەرلەمان یەكلابووەتەوەو (80%) هێزەكانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتون لەسەر هەڵبژاردنی مەحمود مەشهدانی.
جەزائیری دەشڵێت:” تەنها هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەتوانن كێشەی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان یەكلابكەنەوەو زۆرینەشیان رێككەوتون لەسەر هەڵبژاردنی مەشهەدانی.
لای خۆیەوە، فەهد جبوری، سەركردە لە رەوتی حیكمە رایگەیاندووە: چوارچێوەی هەماهەنگی دواین مۆڵەتی داوە بە هێزە سوننیەكان بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی سەرۆكی پەرلەمان، جەختیشكردووە، سەرۆكایەتی پەرلەمان لە دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوودا یەكلادەكرێتەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی رێككەوتووە لەسەر هەڵبژاردنی مەشهدانی.
تائێستا سوننەكان لەسەر ناوی سەرۆكی پەرلەمان رێكنەكەوتون، بەوتەی ئەو بەرپرسەش چوارچێوەی هەماهەنگی ئامادەنیە هیچ مۆڵەتێكی تر بدات بە هێزە سوننیەكان.
ئەوە لەكاتێكدایە، حزبی تەقدوم، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی، پێداگرە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و بە شایستەی هەڵبژاردن خۆی دەزانێت، وێڕای ئەوەی جەختدەكاتەوە لەوەی خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانیە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەكات بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی نوێ بۆ ئەو پۆستە، ئەو دوایەش لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە رەتدەكرێتەوە بەوپێیەی پێچەوانەی یاساو بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەی ئاسایی خۆیدا داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، رۆژی شەممەی داهاتوو كۆبونەوەیەكی تایبەت بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان رێكبخەن و ئەو پۆستە یەكلابكەنەوە، كە ماوەیەكی درێژە بە بەتاڵی ماوەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









