
SNN-
ئەمڕۆ کۆمسیۆن وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی دەکات کە ژمارەیان شەش سندوقە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وردبینی بۆ دەنگی وێستگە هەژمارنەکراوەکانی سلێمانی بکات، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ وردبینی دەنگە هەژمارنەکراوەکانی دهۆک کرا و بە گوێرەی پلانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سبەی لە هەولێر بکرێت.
هەڵشۆ عەبدولفەتاح، چاودێری هەڵبژاردنەکان کە لە ناوەندی وردبینی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەبوو قسەی بۆ پەیامنێری SNN کرد و رایگەیاند، شەش سندوق لە سنوری پارێزگای سلێمانی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە کە جیاوازی هەژمارکردنی دەنگەکانیان بە دەستی و ئەلکترۆنی جیاوازە کە سیانیان لەسەدا 5 زیاترە و دەبێت بە پێی رێکاری کۆمسیۆن بێت دەنگەکان هەژمار بکرێنەوە، بەڵام سیانیان لەسەدا 5 کەمترە دەکرێت تێپەڕاندنیان بۆ بکرێت.
رۆژی دووشەممە 21-10-2024، کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد دەنگی چەند وێستگەیەک هەژمارنەکراون، ئەنجامەکە هی رێژەى 99.63%ی وێستگەکانی دەنگدان بوو لە هەرێمی کوردستان.
پڕۆسەی هەژماری دەستی ئەو وێستگانەی هەژمار نەکراون لە سێ رۆژدا تەواو دەبێت کە 26 وێستگەن، دوێنێ لە دهۆک دەستیپێکرد و ئەمڕۆش لەسلێمانی دەبێت..
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









