
مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوینەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژە بەوەدەكات تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی نۆی مامۆستایانی گرێبەست دابەشنەكراوە و ناشزانن كەی دابەشدەكرێت، هاوكات دەشڵێت بەهۆی ئەوەی هێشتا بایۆمەتری و یوپی ئێنی خانەنشینان تەواو نەبووە، بۆیە ئەو كارە بۆ مامۆستایانی گرێبەستیش ڕاگیراوە.
عەلی ڕەوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە بۆ دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، و تاوەکو ئێستاش دیار نییە كەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ كە كراون بە گرێبەست دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەغداد بۆ دڵنیابونەوە لە راستی و دروستی ناوی راستەقینەو و پاكی لیستی مووچە، داوای بایۆمەتری و یوپی ئێن-ی ئەو مامۆستایانە دەكات كە كراون بە گرێبەست، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا ئەو كارە بۆ خانەنشینانی هەرێم بە كۆتا نەگەیشتووە، ئەنجامدانی بایۆمەتری مامۆستایانی گرێبەست راگیراوە تا ئەو كاتەی بایۆمەتری و یوپی ئێنی خانەنشینان كۆتایی دێت هیچ مامۆستایەكی گرێبەست بایۆمەتری بۆ ئەنجام نادرێت.
ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی وانەبێژ ئەوەشی خستەڕوو، دڵنیایی دەدەینە مامۆستایان كە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەكانیان نییە تەنها ئەوە هەیە كە پێدەچێت دابەشكردنی مووچەكانیان بۆ چەند ڕۆژێكی دیكە دوابكەوێت ئەوەش بەهۆی نەبوونی سیولە لە بانكەكان و هەروەها ڕاگرتنی بایۆمەتری مامۆستایانەوە، بەڵام بۆمانگەكانی داهاتوو ئەوەش چارەسەر دەكرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









