نرخی نەوتی سپی ماڵان بەڕێژیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و دابەشكردنی نەوتیش ڕاگیراوە

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ هاتنی شەپۆلی سەرما و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، نرخی نەوتی سپی ماڵانیش بەرز بوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك لەئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی نزیك بووەتەوە لە 160 هەزار دینار لەكاتێكدا لەسەرەتای ئەم مانگە نرخی بەرمیلێك نەوت بە 130 هەزار دینار دەفرۆشرا..
خۆشناو ئازاد، یەكێك لە نەوتفرۆشانی شاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: نرخی نەوتی سپی ماڵان گۆڕان كاری زۆری بەسەردا هاتووە بەرارود بە مانگی ڕابردوو، چونكە لەسەرتای ئەم مانگەدا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵانمان بە نزیكی 130 هەزار دینارمان دەفرۆشت دواتر نرخەكەی بۆ 145 هەزار دینار و ئەمڕۆش بۆ 158 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێدەچێت ئەو نرخە زیاتر زیاد بكات لە مانگەكانی داهاتوودا بەتایبەت لەگەڵ باران بارین و زیاتر نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما، چونكە هاووڵاتیان خواستیان لەسەر بەكار هێنانی سوتەمەنی بەتایبەت نەوت زیاد دەكات و هاوكات بەشێكی زۆری هاووڵاتیانیش ئەو بەشە نەوتەیان وەرنەگرت كە حكومەت بە نرخی 104 هەزار دینار دابەشیدەكرد.
بەرز بوونەوەی نرخی نەوتی سپی ماڵان لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حكومەتەوە ڕاگیراوە، لەكاتێكدا بەر لەچەند مانگێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بە نرخی 104 هەزار دینار دەستیكرد بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا بەڵام بەهۆی زۆری نرخەكەیەوە زۆرێك لە هاووڵاتیان ئامادە نەبوون ئەو بڕە نەوتە وەربگرن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









