
مریشک
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما خاوەن كێلگە پەلەوەرییەكان دەبێت غاز و سوتەمەنی بەكار بهێنن بۆ پاراستنی بەرهەمی مریشكەكانیان ئەوەش خەرجی و تێچووی بەرهەمهێنانی مریشك زیاتر دەكات و وادەكات نرخەكەی لەبازاڕیش زیاتر ببێت كە لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 400 دینارە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە SNNی گەیاند: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما، خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان دەبێت پەنا بۆ كڕینی سوتەمەنی و غاز ببەن بۆ ئەوەی پلەی گەرمای ناو هۆڵەكانی بەخێوكردنی جوجك ڕابگرن ئەوەش وادەكات خەرجی و تێچووی زیاتر لەسەر خاوەن كێڵگەكان زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان زیاتر لە دوو هەزار و 400 دینار لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت، هاوكات بە كڕینی غاز و گاز و سوتەمەنی ئەو كاتیش نرخی جوجك و عەلەفیش زیاد دەكات و دواجار نرخی مریشكیش لە بازاڕەكان زیاد دەكات ئەگەر حكومەت هاوكاری خاوەن كێڵگەكان نەكات لەدابینكردنی سوتەمەنی.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان ئەوەشی خستەڕوو، ئیمە زۆرمان بە حكومەت وتووە كە ئەگەر هاوكاری بكرێین و پێداویستییەكانمان بۆ دابین بكرێت نرخی مریشك جێگیر دەبێت و كەمتر لەسەر هاووڵاتیان دەكەوێت، بەڵام حكومەت ئامادە نییە هیچ وەڵامێكمان بداتەوە و تەنانەت زۆربەی كاتیش گرفتمان بۆ دروستدەكات لە ساغكردنەوەی بەرهەمەكانمان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









