هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغدا دەکرێت

پارەی عێراقی
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم رۆژی یەکشەممە رەوانەی بەغدا دەکرێت، بەو هۆیەوە ئەگەری هەیە داەشکردنی مووچە بکەوێتە مانگی یانزەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای گۆران، ئامادەکردنی لیستی موچە تا ئێستا کۆتایی نەهاتووە، لە ئەگەری تەواوبونیدا، پێدەچێت رۆژى یەکشەممەی داهاتو لیستی مووچە رەوانەی بەغدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ناردنی لیستی مووچە و تەواوبوونی وردبینی دابەشکردنی مووچەى مانگى 10 دەکەوێتە لە ناوەڕاستی مانگی 11.
جەختیکردووەتەوە، مووچەی م انگی 10 بەبێ لێبڕین دەبێت و بڕەکەی 997 ملیار دینار دەبێت، ئەمە بەبێ هەژماری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەبێت، کە هاوتاکردنەکەیان بەشێوەی کاتی راگیراوە.
هاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە SNNی راگەیاند، بەدڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 10 ئامادە دەكرێت و ئەگەر بەغدا هیچ تێبینییەكی لەسەر لیستەكە نەبێت ئەوا لەگەڵ كۆتایی هاتن بە پارەداركردنی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق ڕاستەوخۆ پارەی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
51 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









