كەی وادەی یەكەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دیاریدەكرێت؟

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بەگوێرەی یاسا دەبێت ئەنجامەكان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە پەسەند بكرێت و ئەگەریش هیچ تانەیەك لە ئەنجامەكان نەدرا، ئەوا سەرۆكی هەرێم داوا دەكات لەماوەی 10 ڕۆژدا پەرلەمانی كوردستان بەسەروكایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار كۆببێتەوە.
دڵشاد بەرواری، پارێزەر و ڕاوێژكاری یاسایی بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی یاسا وادەی تانەدان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ خولی شەشەم كۆتایی هاتووە، بۆیە بەگوێرەی بڕگەی ( 3 ) لە مادەی 10 لە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێم، دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن كۆمیسیۆن و ئەنجوومەنی دادوەرییەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنی ئەنجامدانی یەكەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەگوێرەی ئەو یاسایە دەبێت لە ماوەی 10 ڕۆژدا یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، هاوكات دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان، كەسێك بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستنیشان دەكات و لەلایەن ئەنجوومەنی دادوەرییشەوە ڕادەسپێردرێت، تا لەماوەی مانگێكدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێندرێت بەڵام پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پڕۆسەیەكی ئاڵۆزدەبێت و پێناچێت لەیەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەوە ڕووبدات.
ئەو ڕاوێژكارە یاساییە ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە ماددەی 11 دا هاتووە، بەتەمەنترین كاندیدی دەرچووی ئامادەبوو، لەلایەن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان بانگهێشت دەكرێت، دەبێتە سەرۆكی یەكەم دانیشتن و ئەركی بریتی دەبێت لە بەڕێوەبردنی یەكەم دانیشتن و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی، مەرج نییە لە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵبژێردرێت بە تایبەت ئەگەر رێككەوتنێكی سیاسیی پێشوەختە نەبێت، بۆیە دانیشتنی یەكەم بە كراوەیی دەهێڵدرێتەوە تا ئەو پرسە یەكلاییدەكرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
16كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









