زستان و لافاو و قوربانی، مۆتەکە نەبڕاوەکەی شاری هەولێر

لافاوەکەی هەولێر، ئەرشیف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بارانبارین لە چەندین گەرەكی شاری هەولێر لافاو دروست دەبێت و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، بۆ ئەمساڵیش كە بەگوێرەی پێشبینی كەشناسان بری باران بارین زۆر دەبێت هەولێرییەكان ترسیان لەوە هەیە كە جارێكی دیكە لافاو لەگەڕەكەكانیان دروست ببێتەوە و زیانیان پێبگات.
خالید سادق، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی زیلان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پشتگوێخستنی ئیدارەی شاری هەولێر بە دروستكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆ و نەبوونی ئاوەڕۆ و ڕێڕەوی ئاوی پێویست لە گەڕەكەكەمان و دەیان گەڕەكی دیكەی هەولێر ساڵانە لەگەڵ هەر بارانبارینێكی كەمدا هاوشێوەی مەلەوانگەیەك كۆلانەكان پڕدەبن لە ئاو و زیانێكی زۆر دوای خۆی جێدەهێڵێت، بۆیە هەر لە ئێستاوە ترسمان لە درویستبوونی لافاو لا دروستبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاتنی وەرزی باران بارین ترسی هاووڵاتیانی گەڕەكە جیاوازەكانی شاری هەولێر ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەبێت، چونكە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان بەهۆی بێپلانی حكومەتی كاربەڕێكەرەوە لافاو روو لە گەڕەك و بازاڕەكانی هەولێر دەكات و ئیدارەی شارەكەش نایەن بەدەم چارەسەركردنی گرفتەكانی هاووڵاتیانەوە و هیچ پلانێكی درێژخایەنی نییە بۆ نەهێشتنی مەترسی دروستبوونی لافاو لە هەولێر.
وتەكانی ئەو هاووڵاتییەی شاری هەولێر لەكاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو بەهۆی باران بارینەوە چەندین جار لە دەیان گەڕەكی هەولێر و ناوبازاڕی هەولێر لافاو دروستبوو بەهۆی ئەو لافاوانەوە چەند هاووڵاتییەك گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆرمادیشییان بەدوای خۆیدا هێنا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









