سەرباری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە نرخی نەوت بە جێگیری ماوەتەوە

نەوت
SNN
ئەگەرچی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێپەڕدەبێت، بەڵام نرخی نەوت تاڕادەیەک بە جێگیری ماوەتەوە.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 74 دۆلار و 61 سەنتە، ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ لە کاتی داختنی بازاڕدا بە 74 دۆلار و 38 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکاش کە دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 70 دۆلار و 19 سەنت بوو، لەئێستادا بە 70 دۆلار و 38 سەنتە.
بەهۆی شەڕ لە ناوچەکە و ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێشبینی دەکرا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام تائێستا نرخەکەی جێگیرە.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









